ناس کورد-
مه‌زڵوم کۆبانێ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات - هه‌سه‌ده، مه‌ترسی هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ی شه‌ڕی له سوریا ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، توركیا له‌هه‌وڵی ئاژاوه‌نانه‌وه و هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه له‌كۆبانێ.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
مه‌زڵوم كۆبانێ له تویتێكدا (پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " له‌كاتێكدا كه هه‌موو سوریا داوای ئارامی و سەقامگیری ده‌كه‌ن، توركیا لە داگیرکاری و بۆردومانكردنی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له كۆبانێ بەردەوامە و ڕێككه‌وتنه‌كان پێشێل ده‌كات و دەیەوێت شەڕ لە ناوچەکە هەڵبگیرسێنێت."
فەرماندەی هەسەدە، لەگەڵ ڕاگەیاندنی پرسەی خۆی بە کەسوکاری قوربانیان داواشی لە لایەنی نێودەوڵەتی و گەرەنتیکار کە ئەمەریکا و ڕووسیان بە ئەرکی خۆیان هەستن.
لە ئەنجامی بۆردومانێکی فڕۆکەکانی تورکیا لە کۆبانێ دوێنێ چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون.