گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە سەرجەم لایەنە کوردییەکان دەکات

2021.10.21 - 19:19
App store icon Play store icon Play store icon
بافڵ تاڵەبانی داوایەک لە سەرجەم لایەنە کوردییەکان دەکات

ناس کورد- 

بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا کۆبووەوە و هەڵوێستی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق و بەشداریی کورد تیایدا ئاشکراکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021، بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێکی نوسینگەی هاوسەرۆکی یەکێتی، لەبارەی پێشھاتە سیاسییەکان، ھەلومەرجی دوای ھەڵبژاردن، قۆناغی نوێی ئەرک و بەرپرسیارێتی خەباتی سیاسی، بافڵ تاڵەبانی تێڕوانینە سیاسییەکانی خستەڕوو، ئاماژەی بەخواستی یەکێتی کرد بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق لەسەر بنەمای شەراکەتی نیشتمانیی و تەوافق کە رەنگدانەوەی خواستی ھەموولایەک بێت." 

 

ئەوەش هاتووە، بافڵ تاڵەبانی راشیگەیاند، یەکێتی پەرۆشی ئەوەیە حکومەتی داھاتووی عێراق لەئاست خواست و پێویستی و داوای ھەموو نەتەوە و پێکھاتەکان بێت و ببێتە مایەی سەقامگیری، ئارامی و خۆشگوزەرانی زیاتر نەک لێکترازان و وڵات بەرەو نائارامی زیاتر ببات.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، ھاوسەرۆکی یەکێتی روونیشیکردەوە، " پەرۆشی ئەوەین کورد بەیەک تیم وەک بەرەیەکی نیشتمانیی کوردستانی بچینە بەغدا و بۆ ئەوەش دەستپێشخەری یەکڕیزی و کۆکردنەوەی ھێزەسیاسییە کوردستانییەکان دەکەین و دەمانەوێت جیاوازی و تێڕوانینەکان، لەودیو حەمرینەوە بکەینە خزمەت ئامانجە باڵاکانی گەلەکەمان." 

 

ئاماژە بەوەشکراوە، "ھەر لەدیدارەکەدا تەئکید لە ھاریکاری زیاتر و پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی نێوان ھەردوولا کرایەوە بەشێوەیەک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات."

 

May be an image of 4 people, people standing, outdoors and tree

May be an image of 1 person, furniture and indoor