گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی مووچەی پێشمەرگە

2021.10.21 - 18:07
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاگەیەنراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگەوە لەبارەی مووچەی پێشمەرگە

ناس کورد- 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان بەشێوازی چەکەی بانکی وەرگرت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم (پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لەئەنجامی کاری بەردەوام و  هەوڵەکانی وەزارەتی پێشمەرگە، بۆ بەجێ گەیاندنی پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە، بە وەرگرتنی مووچە بە شێوازی چەکەی بانکی، لەلایەن لیوای یەکی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە قۆناغێکی تری پرۆسەی چاکسازی کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لەم مانگەوە لیوای یەکی پیادەی وەزارەتی پێشمەرگە مووچەکانیان بە شێوازی چەکەی بانکی وەردەگرن، لەداهاتووشدا لیواکانی دیکەی وەزارەت بە هەمان شێوازی چەکەی بانکی مووچەکانیان وەردەگرن." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، " بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی و بەپاڵپشتی راوێژکارانی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان  پرۆژەی بە ئەلیکترۆنی کردنی مووچە بەرێوەدەبەن."

 

وەزارەتی پێشمەرگە دەشڵێت، "پرۆسەی بەچەکە کردنی مووچە یەکێکە لە قۆناغە گرنگەکانی ئەم پرۆژەیە، کەتاکو ئێستا لە یەکە ئیداریەکانی وەزارەتی پێشمەرگە جێ بەجێکراوە، لەم قۆناغەدا، لیوای یەک داخڵی ئەم سیستەمە بووە و سەرجەم ئامادەکارییەکانی پێویست بۆ ئەم پرۆژەیە  لەڕووی رێکخستننی کارەکان وهەماهەنگی کردنی وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ بانکەکان رێکخراوە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ژمێریاری سەربازی."