گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

عێراق؛ لەبارەی سیستمی تاک و جوت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدرێت

2021.10.21 - 17:17
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق؛ لەبارەی سیستمی تاک و جوت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل ڕوونکردنەوە دەدرێت

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی عێراق ڕەتیدەکاتەوە هیچ بڕیارێکی لەبارەی کارکردن بە سیستمی تاک و جوت بۆ جوڵەی ئۆتۆمبێل دابێت و دەڵێت، ئەو دەنگۆیانە دوورن لە ڕاستییەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە (پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە هەندێک پێگە دەنگۆیەک بڵاوبووەتەوە سەبارەت بە گەڕانەوەی سیستمی تاک و جوت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "ئەو هەواڵانە بەهەمووشێوەیەک ڕەتدەکەینەوە و هیچ بڕیارێکی لەوشێوەیە نەدراو." 

 

هاوکات داواشی کردوو، هەواڵ و زانیارییەکان لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو و فەرمییەوە وەربگرن.