گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

هەرێم؛ 49 قومارچی دەستگیرکران ’’سێ جۆر قوماریان کردووە’’

2021.10.21 - 16:33
App store icon Play store icon Play store icon
هەرێم؛ 49 قومارچی دەستگیرکران ’’سێ جۆر قوماریان کردووە’’

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک ڕایگەیاند لە هەڵمەتێکدا 49 کەسیان بە تۆمەتی ئەنجامدانی قومار دەستگیرکردووە و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا هێمن سلێمان، وتەبێژی پۆلیسی دهۆک (پێنجشەممە 21ی تشرینی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لە هەڵمەتێکدا لەماوەی یەک هەفتەدا 49 تۆمەتبارمان لەسەر ئەنجامدانی تاوانی قومار دەستگیرکرد." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "21 لەو تۆمەتبارانە لەلایەن هێزەکانی چالاکی مەدەنیی دهۆک بە جیا لە ئەڤرۆ ستی و 17 تۆمەتباریشیان لە لایەن بنکەی پۆلیسی سەرهەڵذان دەستگیرکراون." 

 

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەروەها دەستگیراوە بەسەر نۆ لاپتۆپ و ئەدمینەکانیان کە کاری قوماری پێکراوە و سەرجەم تۆمەتبارانیش دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە کە قوماری پۆکەر و تیمۆ و نەشرە-یان ئەنجامداوە."