گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکاتى کارکردن

ئالان لەبەرزى 20 مەترەوە کەوتە خوارەوە و گیانى سپارد

2021.10.21 - 15:53
App store icon Play store icon Play store icon
ئالان لەبەرزى 20 مەترەوە کەوتە خوارەوە و گیانى سپارد

ناس کورد-

 

ئالان عەتا وەک هەر رۆژێکى دیکەى ئاسایی سەرلەبەیانییەکى زوو  بەرەو سەر کارەکەى بەڕێکەوت، بەمەبەستى دابینکردنى بژێوى خێزانەکەى، بێئاگا لەوەى چەند کاتژمێرێک دواتر کۆتا هەناسەى دەدات و بەزیندویی ناگەرێتەوە ماڵەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئالان عەتا محەمەد تەمەن 33 ساڵ پیشەی ئاسنگەر خێزاندارە و کوڕێکى تەمەن پێنج ساڵانى هەبوو، پاش نیوەڕۆى رۆژى سێشەممە لەکاتى کارکردن لەیاریگایەکدا لەبەکرەجۆ گیانى لەدەستدا.

 

بەوتەى کەسوکارەکەى کە بۆ "ناس کورد" قسەیانکرد، ئالان کاتژمێر یەکی پاش نیوەڕۆى سێشەممە لەکاتی نوژەنکردنەوەی یاریگایەک لە بەکرەجۆ لەبەرزی نزیکەی 20 مەترەوە کەوتووەتە خوارەوە و دواى ماوەیەکی کەم گیانى لەدەستداوە.

 

حاجى کاوە عەتا براى ئالان بۆ "ناس کورد" وتى "ئاواتی ئالان ئەوە بووە ژیانێکی خۆش بۆ دایک و خوشکەکانی و خێزان و مناڵەکەی دابین بکات".

 

ئالان لە گەڕەکی کانی باى سلێمانى لەگەڵ خێزانەکەى و دایکى و خوشکەکانى ژیانى بەسەردەبرد. ماوەى زیاتر لە 10 ساڵ بوو سەرقاڵى کارى ئاسنگەرى بوو.

 

حاجی ئەحمەد خزمی نزیکی ئالان بەناس کورد ی وت "ئالان گەنجێکی کاسب بوو ڕێزی لە خەڵک ئەگرت خەڵک خۆشیان دەویست".