گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بۆماوەی هەفتەیەک دەوامی پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەردادێت

2021.10.21 - 14:35
App store icon Play store icon Play store icon
بۆماوەی هەفتەیەک دەوامی پاسپۆرت گۆڕانکاری بەسەردادێت

ناس کورد-

 

بۆماوەی هەفتەیەک دەوامی پاسپۆرت پارێزگای سلێمانی پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆکانی سەر بە پارێزگای سلێمانی گۆڕانکاری بەسەردادێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی گۆڕنکارییەکە کە پاسپۆرتى سلێمانى بڵاویکردووەتەوە، سەرجەم مامەڵەکانی دەرهێنان و نوێکردنەوەو وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە ( نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/١ - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٢ کەلار - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٣ ڕاپەڕین - نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٤ هەڵەبجە- نووسینگەی پاسپۆرتی سلێمانی/٥ چەمچەماڵ)ی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە رۆژی یەک شەممە  ( ٢٠٢١/١٠/٢٤) تاکو ڕۆژی پێنج شەممە (٢١/١٠/٢٨) کاتی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر (٢:٠٠)ی دوای نیوەرۆ تاکو (٦:٠٠)ی ئێوارە دەبێت.

 

هەروەها داواى لە هاووڵاتیان کردووە لەکاتی دیاریکراو سەردانیان بکەن بە مەبەستی جێبەجێکردنی مامەڵەکانیان.