ناس کورد-
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كێتی رایگەیاند، یه‌كێتی گۆڕانكاری ده‌كات له‌ئه‌جێندای كاری خۆی و به‌رنامه‌ی پێویست بۆ قۆناغی نوێی دوای ھه‌ڵبژاردنه‌كان داده‌نێ و ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌دای دامه‌زراوه‌كان و مه‌كته‌ب و مه‌ڵبه‌نده‌كانی ده‌كات.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ستران عەبدوڵا ئەمڕۆ پێنج شەممە بە پێگەى فەرمى حزبەکەى راگەیاند "هه‌ڵسه‌نگاندن و پاداشت و لێپرسینه‌وه به‌شێكی گرنگ ده‌بن له بڕیار و ستراتیجی مه‌كته‌بی سیاسیی و سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ، گۆڕانكاری پێویستیش ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌مه به رێكاره حزبییه ئوسوڵییه‌كان نه‌ك به تهخهمینی سۆشیال میدیا و په‌یجه جۆراوجۆره‌كان".
وتیشى "ھه‌واڵ و زانیاری له‌سه‌ر به‌ستنی پلینوم و كۆنگره‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی دوورن له‌راستییه‌وه".