ناس کورد-
سادق عەتییە كەشناسی ناسراوی عێراقی بڵاویكردەوە تا ئێستاش ئاماژەكانی كاریگەربوونی ناوچەكەمان بە دابەزینی هەوایەكی ساردی جەمسەری باكور وەك خۆیەتی و جێگیرە ئەمەش دەبێتە هۆی بارینی چەند برێك باران لە كۆتایی مانگ و سەرەتای مانگی داهاتوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عەتییە لە بڵاوكراوەیەكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (21ی تشرینی یەكەمی 2021) ئەوە دەخاتەڕوو بە پێی مۆدێلەكانی كەش و هەوا ناوچەكە باران دەیگرێتەوە و دەڵێت لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەكەی شوێنی كاریگەربوون دیاری دەكەین.
بە گوتەی عەتییە پلەكانی گەرما بەردەوام لە دابەزیندا دەبن و سەرمای زیاتر لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو دەردەكەوێت.
پێشتر ئاراس جەبار لە سەكۆی كەشوهەوای هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە پێشبینی دەکرێت کۆتاییەکانی ئەم مانگە و سەرەتای مانگی ئایندە یەکەم بارانبارینی باش و دڵخۆشکەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە بەشێوەی سەرتاسەری.
بەگوێرەی زانیارییەكانی ئەم كەشناسە لەگەڵ دوایین پێشبینی زۆرێک لە مۆدێلەکانی کەش و ھەوا دوو شەپۆلی مامناوەند بۆ نیمچە بەھێزی بارانبارین لە ئارادا ھەیە بۆ کۆتای ئەم مانگە و سەرەتای مانگی ئایندە لە ناوچەكە.