ناس کورد-
ئەندامێکى پەرلەمانى کوردستان ریگەیاند، دادگا بڕیارى بێتاوانى راگیراوێکى دیکەى بادینانى دەرکردووە، لەگەڵ سزاى ساڵێک زیندانى بۆ سێ راگیراوى دیکە کە وادەکەیان تەواوکردووە و ئازاد دەکرێن
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
عومەر گوڵپى ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند "ئەمڕۆ لە دادگا ئامادەبووین، د.عامر خالید بێتاوان دەرچوو، هەروەها کەمال و فرسەت و م.جەمال بەساڵێک سزادران، ساڵەکەشیان تەواو کردوە".
بڕیارى ئازادکردنى ئەو چوار راگیراوەى بادینان دواى رۆژێک دێت لە ئازادکردنى بەدەل بەروارى مامۆستاى ناڕازیی لە دهۆک دواى ساڵێک لە زیندانیکردنى.