گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیارێک لەوەزارەتى سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەى بەنزین و نەوت

2021.10.21 - 10:12
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیارێک لەوەزارەتى سامانە سروشتییەکانەوە لەبارەى بەنزین و نەوت

ناس کورد-

 

وەزارەتى سامانە سروشتییەکان بڕیاریدا رێگەپێدان بە هاوردە و هەناردەکردنى بەرهەمە نەوتییەکان و هەر پێداویستییەکى دیکە تەنها لەدەسەڵاتى وەزیرى سامانە سروشتییەکاندا بێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی بڕیارەکە کە واژۆى کەمال ئەتروشى وەزیرى سامانە سروشتییەکانى لەسەرە، سەرجەمى رێگەپێدانەکانى بەرهەمە نەوتییەکان لەدەسەڵاتى وەزیردا دەبێت.

 

ئەو بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ بەرزبوونەوەى بەرچاوى نرخى بەرهەمە نەوتییەکان لەهەرێمى کوردستان بەتایبەتى بەنزین کە هەر لیترێکى بۆ نزیکەى یەک دۆلار بەرزبووەتەوە.