ناس کورد–
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى پێشووى ئەمەریکا تۆڕێکى نوێی کۆمەڵایەتى راگەیاند، بۆ بەرەنگاربوونەوەى کۆمپانیا گەورەکانى تەکنەلۆژیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ترەمپ لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند "تۆڕى تروس سوشل لەلایەن گروپى ترەمپ بۆ میدیا و تەکنەلۆژیا دروستکراوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ستەمکاریی کۆمپانیا گەورەکانى تەکنەلۆژیا".
وتیشى تۆڕە نوێیەکە مانگى داهاتوو بەشێوەى ئەزمونى دەستبەکارکردن دەکات و لە چارەکى یەکەمى ساڵى داهاتوودا بۆ هەموان بەردەست دەبێت.
ترەمپ رونیشیکردەوە لەماوەى ئەزمونیدا ئەوانەى خوازیارن هەژمار بکەنەوە پێویستە بانگهێشتیان پێبگات دواى تۆمارکردنى ناوەکەیان لەسەر پێگەیەکى ئەلیکترۆنى تایبەت، بەڵام لەچارەکى یەکەمى ساڵى داهاتودا خۆتۆمارکردن بۆ هەموان بەردەستدەبێت.