گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

سزاى دارایی..هۆشدارییەکى توند لە وەزارەتى کارەباوە

2021.10.21 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
سزاى دارایی..هۆشدارییەکى توند لە وەزارەتى کارەباوە

ناس کورد-

 

وەزارەتى کارەبا رایگەیاند، هەر کەسێک دەستکارى پێوەرى زیرەک بکات دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك لە وەزارەتی کارەبا لەرونکردنەوەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "كەسانێك بە مەرامی خراپ پڕوپاگەندەی دوور لە راستی لە سۆشیال میدیا بڵاودەكەنەوە و بەئەنقەست دەستكاریی پێوەرەكانیان دەكەن".

 

دەشڵێت "ئەو هاوبەشانەی كارەبا ئاگادار دەكەینەوە، كە سەرپێچی لەسەر پێوەری زیرەک ئاشکرایە، وێڕای گرتنەبەری رێكاری یاسایی و سزای دارایی سەرپێچیكاران كە بە ئەنقەست دەسكاریی پێوەرەكە بكەن و بیشێوێنن، دەبێت تێچووی پێوەرەكە و چاككردنەوەشی لەئەستۆ بگرن، چونكە پێوەرەكە بەبێ بەرامبەر بۆ هاوبەشان بەستراوە".

 

" لەكاتی هەر هەڵەیەكی تەكنیكی یان گرفتێك، وەزارەتی کارەبا خەرجییەكانی لەئەستۆ دەگرێت، بەپێچەوانەوە هاوبەشەکە دەبێت تەواویی تێچوونی چاككردنەوە و دانانی پێوەرێكی دیكە، جگە لەسزادانی دارایی ئەو تێچوونەش لە ئەستۆ بگرێت"، ئەوەش بەپێی رونکردنەوەکە.