گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هاوینی 2022

پێشبینییەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق

2021.10.20 - 23:04
App store icon Play store icon Play store icon
پێشبینییەكان لەبارەی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق

ناس کورد-

 

سەنتەرێكی توێژینەوەی ئەمەریكی پێشبینی ئەوە دەكات مشتومڕی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عێراق تا وەرزی هاوینی داهاتوو درێژە بكێشێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی راپۆرتی سەنتەرەكە (WPR) كە "ناس كورد" بینیویەتی (20ی تشرینی یەكەمی 2021) مشتومڕەكانی یەكلاییكردنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و چارەسەركردنی كێشەی گەورەترین لیست تا دەگات پێكهێنانی حكومەت و سوێندی یاسایی خواردن ڕەنگە درێژ ببێتەوە بۆ هاوینی 2022. 

 

سەنتەرەكە باس لەوەش دەكات ئەگەرچی هەڵبژاردن گۆڕانكاریی زۆری كردووە، بەڵام وڵاتیشی نزیككردووەتەوە لە ئەگەری شەڕی ناوخۆیی هێزە شیعەكان و ئەگەر هەیە پاش چەندین مانگ كێشمەكێش و دانوستان بگەنە ئەو ئەنجامەی بگەرێنەوە بۆ هاوپشكی لەگەڵ دانانی سەرۆك وەزیرانێك كە سەربەهیچ لایەكیان نەبێت. 

 

بەگوێرەی ئەنجامە بەراییەكان كوتلەی سەدر 20 كورسی هەڵكشاون لەچاو 2018 و هێزەكانی حەشدی شەعبی 30 كورسی كەمیان كردووە، هەندێك هێزی تر كورسییەكانیان لەدەست داوە لەچەشنی ڕوتەكەی حەكیم و هاوپەیمانییەكەی عەبادی و بزوتنەوەی گۆڕان لە كوردستان. 

 

پێشتر هەندێ ناوەندی توێژینەوە پێشبینی ئەوەیان كردبوو گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومەت تا كۆتایی ساڵ و سەرەتای ساڵی ئایندە درێژە بكێشێت بەتایبەت كە پەسەندكردنی ئەنجامەكان و یەكلاییكردنەوەی تانەكان تا دەگاتە یەكەم دانیشتنی پەرلەمان زیاتر لە مانگێك تا مانگ و نیوێكی پێویستە لە حاڵەتی ئاساییدا بەبێ هەڵوەستەكردن لەسەر ئەو دابەشبوونە قووڵەی لەبارەی ئەنجامەكانەوە دروست بووە.