ناس کورد-
قایمقامیەتى هەولێر دەستبەسەرداگرتنى بڕێکى زۆرى غازى ماڵانى راگەیاند، کە لەیەک لە باخچەکاندا شاردرابووەوە بۆ ئەوەى دواتر بە گران بفرۆشرێت بە هاوڵاتییان، لەکاتێکدا کێشەى کەمى غاز سەریهەڵداوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى قایمقامیەت کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بەسەرپەرشتی قایمقامی هەولێر، توانرا دەستبەسەر زیاتر لە (600) بوتڵ غازی ماڵاندا بگیرێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، مەبەست لە شاردنەوەی ئەم غازانه، قۆرخکردنی بازاڕه بۆ ئهوهی بە نرخێکی گران بفرۆشنهوه ھاووڵاتیان. لە سەر ئەم کەیسە (3) کەس دەستگیر کران بەپێی یاسا کاردانەوەیان بەرامبەر دەکرێت.