گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

یەکێتى: پۆستى پارێزگارى کەرکوک هێڵى سورە

2021.10.20 - 22:22
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى: پۆستى پارێزگارى کەرکوک هێڵى سورە

ناس کورد-

 

ئەندامێکى سەرکردایەتى یەکێتى رایگەیاند، پۆستى پارێزگارى کەرکوک پشکى حزبەکەیانە، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ چەند بەرپرسێکى پارتى کە جەخت لەوەدەکەنەوە ئەو پۆستە پشکى حزبەکەیانە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

میدیاى فەرمى یەکێتى ئەمڕۆ چوارشەممە لەزارى حەسیبە عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتییەوە گواستییەوە "پۆستی پارێزگاری کەرکوک پشکی یەکێتییە و ھێڵی سورە".

 

لەدواى هەڵبژاردنى پێشوەختەى عێراق و راگەیاندنى ئەنجامەکانەوە، بەشێک لە بەرپرسانى پارتى جەختدەکەنەوە پۆستى پارێزگارى کەرکوک پشکى ئەوانە بەو پێیەى دوو کورسیان لەو پارێزگایە بەدەستهێناوە.

 

فازڵ میرانى سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی (سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021) لەبارەى ئەوەی کە پارتی لە بەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆماردا بۆ یەکێتی، داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوکی کردبێت ڕایگەیاند، "ئەوەی گرنگ بوو کە کورسییەکانی کورد لە کەرکوک کەمی نەکرد، ئەو پۆستە بۆ هی کوردە، با پرسی بەغدا یەکلایی بکەینەوە، دواتر باسی ئەوەش دەکەین."