گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆمسیۆن: 1400 تانە لەئەنجامى هەڵبژاردن دراوە

2021.10.20 - 21:27
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمسیۆن: 1400 تانە لەئەنجامى هەڵبژاردن دراوە

ناس کورد-

 

سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمسیارانى کۆمسیۆنى هەڵبژاردنەکانى عێراق رایگەیاند، 1400 تانەیان وەرگرتووە و بەپێی یاسا تاوتوێى دەکەن.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

جەلیل خەلەف ئەمڕۆ چوارشەممە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند، ئەمڕۆ دەستیانکردووە بە سەیرکردنى تانەکانى سەر ئەنجامى هەڵبژاردن و پڕۆسەکە سێ رۆژ دەخایەنێت.

  

وتیشى "1400 تانە رادەستى کۆمسیۆن کراون و بەپێی یاسا تاوتوێدکرێن و ئەگەر هەر تانەیەک بسەلمێنرێت ئەو سندوقە دەکرێتەوە کە تانەى لێدراوە و دوبارە دەژمێردرێتەوە".

 

سەرۆکى ئەنجومەنى کۆمسیاران باسى لەوەشکرد، دواتر لەلایەن دەستەى دادوەرى ئەنجومەنى دادوەرییەوە بڕیار لەسەر تانەکان دەدرێت و بەهەمان میکانیزم تاوتوێی تانەکانى دیکە دەکرێت.