گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

پەرلەمانی عێراق ئامادەكاریی بۆ یەكەم دانیشتن دەكات

2021.10.20 - 19:26
App store icon Play store icon Play store icon
پەرلەمانی عێراق ئامادەكاریی بۆ یەكەم دانیشتن دەكات

ناس کورد-

ئەمینداری گشتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ ژمارەیەك بەڕێوەبەری گشتی ئامادەكاری و رێوشوێنەكانی یەكەم دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیان تاوتوێ كرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران بڵاویكردەوە (20ی تشرینی یەكەمی 2021) لە كۆبوونەوەكە باس لەو پێداویستییانە كراوە بۆ سازكردنی یەكەم دانیشتن پێویستن لەگەڵ هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان و بانگهێشتكردنی میوانەكان لەگەڵ چۆنییەتی پیشوازیكردن لە پەرلەمانتاران و بەرنامەی یەكەم دانیشتن. 

 

تا ئێستا ئەنجامە كۆتاییەكانی هەڵبژاردن ڕانەگەیەنراوە و هێشتا وادەی پێشكەشكردنی تانەش لە ئەنجامەكان كۆتایی نەهاتووە، بەگوێرەی ئەزموون و رێكارە یاساییەكانیش ڕێوشوێنەكانی پەسەندكردنی ئەنجامەكان 30_45 رۆژ كاتی پێ دەچێت.