گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

’’گۆڕانى هاوکێشەکان’’..یەکەم هەڵوێستى فەرمى پارتى لەبارەى کورسییەکانى نەوەى نوێ

2021.10.20 - 17:37
App store icon Play store icon Play store icon
’’گۆڕانى هاوکێشەکان’’..یەکەم هەڵوێستى فەرمى پارتى لەبارەى کورسییەکانى نەوەى نوێ

ناس کورد-

 

ئەندامێکى مەکتەبی سیاسی پارتى رایگەیاند، لەبەرنامەیاندایە سەردانى جوڵانەوەى نەوەى نوێ بکەن، چونکە نۆ کورسییان هێناوە کە ژمارەیەکى زۆرە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جەعفەر ئیمینکى ئەمڕۆ چوارشەممە لە لێدوانێکیدا بۆ "ناس کورد" وتى "پارتى سەردانى سەرجەم لایەنەکان دەکات، ئەوانەى کورسیان هێناوە و ئەوانەش ک نەیانهێناوە، لەو چوارچێوەیەشدا لەبەرنامەماندایە سەردانى نەوەى نوێ بکەین".

 

وتیشى "نەوەى نوێ فاکتەرێکى نوێیە لە پڕۆسەى سیاسی هەرێم، نۆ کورسیان هێناوە کە ژمارەیەکى زۆرە، گرنگە ئەوانیش رۆڵى خۆیان ببینن".

 

جەعفەر ئیمینکى باسى لەوەشکرد، ئەوان داواى هیچ پلە و پۆستێکیان نەکردووە و ئەو پرسە دەکەوێتە دواى رێککەوتن لەسەر بەرنامەى یەکگرتویی لایەنە کوردییەکان بەتایبەتى لەدۆخى ئێستادا کە بەهۆى هەڵبژاردنى ئەمجارەوە هاوکێشەکان لە عێراق گۆڕانى بەسەردا هاتووە.