گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دوو پۆستى باڵا

وردەکاریی..گۆڕانکارییەکانى یەکێتى گەیشتە کەرکوک

2021.10.20 - 16:59
App store icon Play store icon Play store icon
وردەکاریی..گۆڕانکارییەکانى یەکێتى گەیشتە کەرکوک

ناس کورد-

 

یەکێتى نیشتیمانى کوردستان دوو بەرپرسى نوێى بۆ سەرکردایەتى و مەکتەبی سیاسی لەکەرکوک و مەڵبەندى ئەو حزبە لەو شارە دیاریکرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچاوەیەکى بەرپرس لەیەکێتى لەکەرکوک بۆ "ناس کورد" ى ئاشکراکرد، لەکۆبوونەوەى بافڵ تاڵەبانى و بەرپرسانى یەکێتى لەکەرکوک، بڕیاردراوە بە دانانى ئاسۆ مامەند وەک سەرپەرشتیارى مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتى لەسنورى پارێزگاى کەرکوک.

 

وتیشى هەروەها بڕیاردراوە بە دانانى رەوەند مەلا مەحمود وەک لێپرسراوى نوێی مەڵبەندى یەکێتى لەکەرکوک.

 

ئەو گۆڕانکارییانە دواى ئەوەهات کە محەمەد عوسمان بەرپرسى مەڵبەندى یەکێتى لەکەرکوک لە نامەیەکدا بۆ بافڵ تاڵەبانى داواى وەرگرتنى پشووى کرد.

 

سەرچاوەکە وتى "هێشتا بڕیارەکان بەفەرمى دەرنەکراون، بەڵام بڕیارەکان دراون و لەچەند رۆژى داهاتوودا دەردەکرێن".