گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وەزیری نەوتی عێراق پێشبینییەکی مژدەبەخش بۆ نرخی نەوت دەکات

2021.10.20 - 13:42
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری نەوتی عێراق پێشبینییەکی مژدەبەخش بۆ نرخی نەوت دەکات

ناس کورد-

ئیحسان عەبدولجبار، وەزیری نەوتی عێراق پێشبینی دەکات نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاو بگاتە 100 دۆلار.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئیحسان عەبدولجەبار لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقییە (20ی تشرینی یەکەمی 2021) وتی، "لە پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی داهاتوودا نرخی بەرمیلێک نەوت بە لە نێوان 55 بۆ 60 دۆلار دیاری دەکرێت."

 

وتیشی، "ئەوەش کاریگەری ئەرێنی دەبێت بۆ باشترکردنی دۆخی ئابوری وڵات و تیپەڕاندنی کورتهێنانی بودجە."

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "نرخی نەوتی خاو لە چارەکی یەکەمی ساڵی داهاتوو دەگاتە 100 دۆلار، ئەوەش بەهۆی کاریگەریی دابەزینی ئاستی کۆگاکانی ئەمریکا و بوژانەوەى ئابوری جیهان دوای شەپۆلە جیاوازەکانی کۆرۆنا."