گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانكاری تری گەورە دەكات

فەیسبوك خەریكی گۆڕینی ناوی خۆیەتی.. بەڵام بۆچی؟

2021.10.20 - 12:51
App store icon Play store icon Play store icon
فەیسبوك خەریكی گۆڕینی ناوی خۆیەتی.. بەڵام بۆچی؟

ناس کورد-

كۆمپانیای فەیسبوك لەژێر وردبینی و لێپێچینەوەدایە لە ئەمەریكا پلانی هەیە ناوی خۆی بگۆڕێت بۆ جەختكردنەوە لەسەر بنیاتنان لە فەزای مەجازیدا، ئەمەش بەپێی ماڵپەڕی زە فێرچ.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ماڵپەڕەکە لە ڕاپۆرتێکدا كە "ناس كورد" بینیونی (20ی تشرینی یەكەمی 2021) باس لەوە دەکات، ئەگەری زۆر هەیە گۆڕینی ناوی فەیسبوك بكەوێتە كۆنگرەی كۆمپانیاكە لە 28 ی ئەم مانگە بەڵام خزمەتگوزاری و ئەپەكەی هەر وەك خۆی دەمێنێتەوە و هێندە هەیە كۆمپانیاكە دەكرێتە لقی كۆمپانیایەكی گەورەتری دایك كە زۆر ناونیشانی تری بازرگای لەخۆ دەگرێت كە ئەوانیش ملیارەها بەكارهێنەریان هەیە.


لای خۆیەوە وتەبێژی فەیسبوك رەتیكروەتەوە كۆمێنت لەسەر ئەو هەواڵانە بدات.

 

پێشتر زۆكەربێرگی خاوەنی فەیسبوك رایگەیاندبوو پلانیان هەیە خەڵك لەناو فەیسبوكەوە ئیش بكەن و بژین و وەرزش بكەن و ئەمەش لەڕێگەی هیدفۆن و گەیەنەری تایبەتەوە.

 

ماوەی رابردوو هەڵمەتێك دژی فەیسبوك كرا لەئەمەریكا و بەوە تۆمەتباركرا لەسەر حسابی قازانج ڕق و قین بڵاو دەكاتەوە و گەنجان لە خشتە دەبات، بەشێك لەم سكاڵایانەش لە كۆنگرێسی ئەمەریكا بوونە جێگەی هەڵوێستەكردن.