گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

زێباری هەنگاوەكانی داهاتووی پارتی ئاشكرا دەكات

2021.10.20 - 11:09
App store icon Play store icon Play store icon
زێباری هەنگاوەكانی داهاتووی پارتی ئاشكرا دەكات

ناس کورد-

هوشیار زێباری، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی لیژنەی دانوستانەكانی پارتی دەڵێت، ئامانجی ئەوان لە ئێستا دروستكردنی دیدگایەكی ناوخۆیی كوردییە پێش ئەوەی لەگەڵ لایەنە عێراقییەكان بكەونە دانوستان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زێباری لە لێدوانێكدا بۆ شەرقولئەوسەت كە "ناس كورد" بینیویەتی (20ی تشرینی یەكەمی 2021) باس لەوە دەكات، ئەوان لەئێستادا سەرقاڵی دانوستانی ناوخۆیین بەر لەوەی بچن بۆ بەغدا و دەڵێت، "لە ماوەی داهاتوو سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو لیژنە دانوستانكارە كۆدەبێتەوە كە دەچنە بەغدا بە یەكگرتویی".

 

بەگوتەی زێباری، داواكارییەكانی لایەنە كوردییەكان ڕوون و ئاشكرا كە هاوبەشییە لە حوكمڕانی و یاسای نەوت و گاز و كێشەی ناوچەكانی ناكۆكی لەسەرە (140).

 

لێدوانەكەی زێباری لە كاتێكدایە هێشتا لەناو شیعەكان لەبارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ڕاجیایی و خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی هەیە، لە شەقامی سوننەشدا هەوڵەكان بە ئاراستەی نزیككردنەوەی هەردوو بەرەی تەقەدوم و عەزم بەسەرپەرشتی توركیا بەردەوامە.