گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کوڕی یەکێک لە سەرۆک عەشیرەتەکانی حاجیاوا تەقە لە وەستایەکی نانەوا دەکات

2021.10.20 - 10:37
App store icon Play store icon Play store icon
کوڕی یەکێک لە سەرۆک عەشیرەتەکانی حاجیاوا تەقە لە وەستایەکی نانەوا دەکات

ناس کورد-

پۆلیسی ڕاپەرین ڕایگەیاند، لە ناحیەی حاجیاوا لە بەردەم نانەواخانەیەکدا کەسێک بە چەک بریندارکرا، بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، تەقەکەرەکە کوڕی یەکێک لە سەرۆک عەشیرەتەکانی ناوچەکەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاگەیاندنی پۆلیسی ئیدارەی ڕاپەڕین لە ڕوونکردنەوەیەکدا (20ی تشرینی یەکەمی 2021) دەڵێت، "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ناحیەی حاجیاوا گەڕەکی ڕاپەڕین لە بەردەم نانەواخانەیەک کەسێک بە چەکی جۆری دەمانچە بریندار کرا."

 

دەشڵێت، "بریندارەکە بەناوی (ب، ع، م)ـە و تەمەنی 26 ساڵە و لە ڕەگەزی نێرە، یەک فیشەک بەر جەستەی کەوتووە و بەڕێکرا بۆ نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە و لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدایە."

 

جەختی کردووەتەوە کە "پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە بەردەوامە."