گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

بۆ یەکەمجار.. گورچیلەی بەرازێک لە لەشی ژنێکدا چێنرا

2021.10.20 - 09:37
App store icon Play store icon Play store icon
بۆ یەکەمجار.. گورچیلەی بەرازێک لە لەشی ژنێکدا چێنرا

ناس کورد-

لە تاقیکردنەوەیەکدا کە بە دڵنیاییەوە ئومێدێکی زۆر دروست دەکات، زانایان سەرکەوتوو بوون لە بەستنەوەی گورچیلەیەکی بەراز بە جەستەی ژنێکی کۆچکردووەوە کە ئەندامەکانی لە کارکردن وەستابوون، ئەوەش یەکەم ئەزمونی لەو جۆرەیە کە هیوا دەگەڕێنێتەوە بۆ بیرۆکەى چاندنی پارچەکانی لەشی ئاژەڵان بە لەشی مرۆڤەوە و چیتر پێویست نەکات ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بکرێت بۆ بەدەستهێنانی پارچەیەکی بەخشراو.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

پزیشکەکان گورچیلەی بەرازەکەیان لە دەرەوەی لەشی مردووەکە بە دوو بۆری خوێنی گەورەوە بەستەوە تاوەکو بتوانن بۆ ماوەی دوو ڕۆژ چاودێری بکەن، دواتر ئەنجامەکانی دەریسخت کە جەستەی ژنەکە ئەو تەنە نامۆیەی وەرگرتووە و هیچ کێشەیەکی نەبووە لەگەڵی.


ڕۆبێرت مونتگمری کە سەرۆکایەتی تیمی نەشتەرگەرییەکەى کردووە لە زانکۆی نیویۆرک لانگۆن هێڵسی ئەمریکی دەڵێت، "ئەو گورچیلەیە کاری خۆی بە باشی کردووە، یەکسەر ڕەتی نەکردەوە وەک ئەوەی لێی دەترساین."

 

هاوکات ئاندرۆ ئادامز لە کۆلێژی پزیشکی زانکۆی مینیسوتا کە ئەویش یەکێک بوو لە تیمی نەشتەرگەرییەکە دەڵێت، "ئەو هەنگاوێکە کە نەخۆش و توێژەرەوان دڵنیا دەکاتەوە کە ئێمە بە ئاڕاستەیەکی ڕاستدا دەچین."

 


زانایان لە کاتی تاقیکردنەوەکەدا لەشی ژنەکەیان خستەسەر ئامێری هەناسەدانی دەستکرد دوای ئەوەی مۆڵەتیان لە خێزانەکەی وەرگرت، ئەو نەخۆشە پێشتر ئەندامەکانی لەشی خۆی بەخشی بوو، بەڵام ئەوە سەرکەوتوو نەبوو.