گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

حەشدی شەعبی کۆمەڵێک گروپی جیاجیای بێ کۆنتڕۆڵن

ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی داواکارییەکی کوتلەی نەسری دایەوە

2019.07.03 - 22:47
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە وەڵامی داواکارییەکی کوتلەی نەسری دایەوە

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد ئەمینداری گشتی وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌، داواكارییه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نه‌سر بۆ تێكه‌ڵكردنى هێزەکانی پێشمه‌رگه‌ به‌سوپاى عێراق به‌فه‌رمى نازانێت و ده‌شلێت: "پێشمه‌رگه‌ جیاوازه‌ له‌حه‌شدى شه‌عبى و له‌دواى ڕاپه‌ڕینه‌وه‌ به‌یاسا ڕێكخراوه‌." . جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند: داواكارییه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نه‌سر به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى بۆ تێكه‌ڵكردن و ڕێكخستنى پیشمه‌رگه‌ به‌ سوپاى عێراق فه‌رمى نیه‌ و ته‌نها گوزارشت  له‌ خواستى تایبه‌تى ئه‌و كوتله‌یه‌ ده‌كات. . ئه‌میندارى گشتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، پێشمه‌رگه‌ جیاوازه‌ له‌ حه‌شدى شه‌عبى، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى حكومه‌تى هه‌رێم تا ئێستا سێ یاساى بۆ رێكخستنى كاروباره‌كانى له‌په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه‌ بۆ ده‌رچووه‌. . جەبار یاوەر، ئاماژەی بەوەدا حه‌شدى شه‌عبى بۆ ئامانجێكى تایبه‌تى له‌ساڵى 2014 ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌ و ده‌یان گروپى جیاجیاى بێ كۆنترۆڵن و پێویستیان به‌ڕێكخستن هه‌یه‌. . له‌وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكارییه‌ به‌فه‌رمى گه‌یه‌نرایه‌ وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ و حكومه‌تى هه‌رێم، جەبار یاوەر وتی: شتى وه‌ها ڕوونادات چونكه‌ پێشمه‌رگه‌ تایبه‌تمه‌ندێتى خۆى هه‌یه‌ و له‌و میشلیشا چه‌كدارانه‌ جیاوازه‌. . ئه‌وه‌ له‌كاتێكدایه‌، دواى بڵاوبونه‌وه‌ى داواكارییه‌كه‌ى هاوپه‌یمانى نه‌سر له‌عادل عه‌بدولمه‌هدى بۆ تێكه‌ڵكردنى پێشمه‌رگه‌ به‌سوپاى عێراق، شاره‌زایه‌كى ده‌ستورى  ئه‌و داواكاریه‌ی به‌هه‌لێكى باش بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بودجه‌ و موچه‌ و كێشه‌ لۆجیستیه‌كانى پێشمه‌رگه‌ دانا. .