گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

بڕیار لەسەر نرخى هێلکە دەدرێت

2021.10.19 - 20:03
App store icon Play store icon Play store icon
بڕیار لەسەر نرخى هێلکە دەدرێت

ناس کورد-

 

وەزارەتى کشتوکاڵ لیژنەیەکى پێکهێنا بۆ بڕیاردان لەبارەى چارەسەرکردنى کێشەکانى  خاوەن پرۆژە پەلەوەریەکانی بەرهەم هێنانی هێلکە و بڕیاردان لەسەر نرخەکەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى کشتوکاڵ کە دەست "ناس کورد" کەوتووە،  ئەمڕۆ سێ شەمە 2021/10/19 لە دیوانی وەزارەت بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لەگەڵ خاوەن پرۆژە پەلەوەریەکانی بەرهەم هێنانی هێلکەی خواردن بەتایبەتی لە سنوری پارێزگای هەولێر کۆبۆوە بۆ مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون و بەدواداچوون لە گرانبوونی نرخی هێلکە وگفتوگۆکردن لەگەڵ خاوەنی پرۆژەکان.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، دوابەدوای خستنەرووی کێشەکان و هەڵسەنگاندنی  داواکاریەکانی ئامادەبوان بڕیاردرا ،لەڕێگەی لێژنەیەکی وەزارەتەوە لە کۆتایی ئەم هەفتەیە لەگەڵ پارێزگاری هەولێر کۆببنەوە بۆ مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان و دیاریکردنی میکانیزمێکی گونجاو کە رەچاوی بەرژەوەندی خاوەن پرۆژەکانی بەرهەم هێنانی هێلکەی خواردن و بەرژەوەندی گشتی هاوڵاتیان بکرێ بە کواڵێتیەکی باش و بەنرخێکی هاوسەنگ لە بازاڕدا.

 

پێشتر وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیاریدا بە دەرکردنی بڕیاری لێخۆشبوونی گومرگی بۆ هاوردەکردنی سۆیا و پرۆتین و ئامێرەکان و کەمکردنەوەی کرێی کارەبا و لابردنی رۆتین لەمامەڵەکان بەئامانجی کەمکردنەوە تێچووی بەرهەم هێنانى هێلکە بەهۆی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار و کەلوپەل و پێداویستیەکان لە بازاڕەکانی جیهانیدا.