گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

تەندروستى سلێمانى زەنگى مەترسی لێدەدات

2021.10.19 - 19:00
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستى سلێمانى زەنگى مەترسی لێدەدات

ناس کورد-

 

بەرێوەبەرى گشتى تەندروستى سلێمانى رایگەیاند، زۆربەی ئەو تووشبووانەی کۆرۆنا لەم ماوەیەدا گیانیان لەدەستداوە گەنجن و بەشێکی زۆریان تەمەنیان لەخوار 35 ساڵەوەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەباح هەورامى ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، بەگوێرەی داتاکانی نەخۆشخانەکانی ڕاپەڕین و ئەو تووشبووانەی دەڤەرەکەش کە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی سلێمانی، زۆربەی ئەو تووشبووانەی گیانیان لەدەستداوە بەداخەوە گەنجن و بەشێکی زۆریان تەمەنیان لەخوار 35 ساڵەوەیە.

 

دەشڵێت "بەگوێرەی توێژینەوە زانستییەکان، هۆکارەکانی بۆماوەیی کاریگەری لەسەر کۆرۆنا هەیە و وا دەردەکەوێت خەڵکی دانیشتووی ڕاپەڕین بەرگرییان بەرامبەر بە کۆرۆنا لاوازتربێت".

 

سەباح هەورامى باسى لەوەشکردووە، ئەوانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە لە نەخۆشخانە داخڵنەکراون لەبەر ئەوە هانی هاووڵاتیان دەدەن ڤاکسین وەربگرن.