کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو، سه‌رۆكی گەورە شاره‌وانی ئیستەنبوڵ لە دوای دەستبەکاربوونی سەردانی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ی کرد و سوپاسی پشتیوانیەکانی دەمیرتاشی کرد. . میدیاکانی تورکیا بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی تەمموزی 2019، ئیمام ئۆغڵو له لایه‌ن ئه‌سه‌نگول ده‌میر سه‌رۆكی لقی هه‌ده‌په له ئیستانبوڵ، پێشوازی لێكراوە و له‌گه‌ڵ بەرپرسانی هه‌ده‌په كۆبوونه‌وه‌یه‌كی داخراوی ئه‌نجامداوە. . ئیمام ئۆغڵۆ دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی له باره‌گای سه‌رۆكایه‌تی لقی هه‌ده‌په، بە ڕۆژانامەنوسانی ڕاگەیاندووە کە ستایشی هەدەپە دەکات و بەتایبەت سوپاسی سەڵاحەدین دەمیرتاشی دەکات. . ئیمام ئۆغڵۆ بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی بۆ بڕەخسێت، سه‌ردانی دەمیرتاش لە زیندان دەکات و بەپێویستی زانی، لە چارەنوسی بکۆڵێتەوە. . هەروەها ڕایگەیاندووە " به‌ر له هه‌ڵبژاردنی 23ی حوزه‌یران، هه‌ڵوێست و بۆچوونی خۆم له‌باره‌ی به‌ڕێز سه‌ڵاحه‌ددین ده‌میرتاش راگه‌یاندبوو، هه‌روه‌ها سوپاس و پێزانینی خۆشم پێشكه‌شی به‌ڕێزیان كرد به‌هۆی هه‌ڵوێست و پشتیوانییه‌كانیان." .