ناس کورد-
بوک و زاوایەک لە هندستان ئامادەنەبوون بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە ڕۆژی ئاهەنگەکەیان دوابخەن و بە مەنجەڵێکی گەورە خۆیان گەیاندە پەرستگا و ڕێوڕەسمی مارەبڕینەکەیان ئەنجامدا و وێنەکانیشیان کاردانەوەی لێکەوتووەتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئەو وێنانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراونەتەوە، بوک و زاوایەک لە وڵاتی هندستان لەنێو مەنجەڵێکی گەورەدا لەنێو ئاوی لافاوی شەقامەکانی ئەو وڵاتەدان و تەنانەت کامێرامانیشیان لەگەڵدایە.
لەوبارەیەوە ڕۆژنامەی گاردیان بڵاویکردووەتەوە، بوکەکە ناوی ئیشواریا و زاواش ناوی ئاکاشە و هەردووکیان پێکەوە کارمەندی چاودێریی تەندروستین لە ناوچەی چەنگانور.
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ئەوەی لافاو بەشێکی زۆری ناوچەکەی گرتووەتەوە و ئاستەنگی بۆ هاتوچۆ دروست بووە، بەڵام بوک و زاواکە ئامادەنەبوون ئاهەنگەکەیان دوابخەن و بەو مەنجەڵە گەورەیە خۆیان گەیاندووەتە پەرستگایەکی بچوک بۆ بەڕێوەچوونی مەراسیمی مارەکردنی تایبەت بە خۆیان و لەوێشەوە هەر بە مەنجەڵەکە چوونەتەوە ماڵەوە.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێک لە ئامادەبووانی مەراسیمەکە ڕەخنەی لە زاوا گرتووە کە بەلەمی ئامادەنەکردووە، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەوان کارەکەی خۆیان ڕێکخستووە.
VIDEO A couple in India's southern state of Kerala use a large cooking pot borrowed from a temple to get through floodwaters and reach their wedding venue pic.twitter.com/fYk82XTD7Q
— AFP News Agency (@AFP) October 18, 2021