گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نرخی دۆلار

بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری خستەبازاڕ و نرخەکەی دادەبەزێت

2021.10.19 - 14:04
App store icon Play store icon Play store icon
بانکی ناوەندی دۆلاری زیاتری خستەبازاڕ و نرخەکەی دادەبەزێت

ناس کورد-

بانکی ناوەندیی عێراقی بڕی خستنەڕووی دراوی قورسی بۆناو بازاڕەکان بەرزکردەوە بۆ 138 ملیۆن دۆلار، ئەوەش کاریگەریی دەبێت لەسەر نزمکردنەوەى نرخی ئەو دراوە بەرامبەر دیناری عێراقی.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی بانکەکە بۆ ئەمڕۆ سێشەممە، 19ی تشرینی یەکەمی 2021، بڕی فرۆشتنی دۆلاری ئەمریکی بە ڕێژەی 165.38% زیاد کردووە و گەیشتووەتە 138 ملیۆن و 51 هەزار و 898 دۆلار، هەر دۆلارێکی بە هەزار و 460 دینار داوە بە بانکەکان.

 

ئەوە لەکاتێکدایە یەکشەممەی ڕابردوو تەنها 52 ملیۆن و 70 هەزار دۆلاری ئەمریکی خستەبازاڕەوە، ئەوەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەى نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا هەبوو. 

 

ئەمڕۆ نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەرێم یەکسان بوو بە 148 هەزار و 300 دیناری عێراقی، پێدەچێت لەم چەند ڕۆژەدا نرخەکەی دابەزێت بۆ 147 هەزار دینار.