ناس کورد-
پارتی دیموكراتی كوردستان، قسەی نوێ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق و پارێزگاری کەرکوک دەکات و سکرتێری مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە دەڵێت، ئەو دوو پۆستە هی کوردن و پێویستە کەسێکی شیاو بکرێتە سەرۆک کۆمار.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
سەردانی شاندی پارتی بۆلای لایەنە کوردستانییەکان بەردەوامە و ئەمڕۆش (سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021) سەردانی بزوتنەوەی ئیسلامی کوردستان و حزبی شیوعی کرد.
لەدوای کۆبوونەوەکان، فازڵ میرانی، سەرۆکی شاندی پارتی و سکرتێری مەکتەبی سیاسیی حزبەکە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نایانه‌وێت هه‌ڵه‌كانی رابردوو دووباره بكرێنه‌وه و له به‌غدا بیانه‌وێت هه‌ر كه‌سێك بسه‌پێنن، به‌ڵكو پێشوه‌خته به یه‌كده‌نگی پرسه‌كان یه‌كلابكه‌نه‌وه ئینجا بچنه به‌غدا.
هاوکات لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، میرانی ڕایگەیاند، " كورد نه‌ته‌وه‌ی دووه‌مه له عێراق و مافی خۆیه‌تی پۆستی سه‌رۆك كۆماری هه‌بێت، لەسەر ئەوەی لە نێو کورد بۆ کێ بێت، بە رای من دەبێ كه‌سێكی شیاو بۆ ئه‌و پۆسته دابنرێت".
لەلایەکی دیکەوە لەسەر ئەوەی کە پارتی لە بەرامبەر پۆستی سەرۆک کۆمار‌دا بۆ یەکێتی، داوای پۆستی پارێزگاری کەرکوکی کردبێت، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی ڕایگەیاند، "ئەوەی گرنگ بوو کە کورسییەکانی کورد لە کەرکوک کەمی نەکرد، ئەو پۆستە بۆ هی کوردە، با پرسی بەغدا یەکلایی بکەینەوە، دواتر باسی ئەوەش دەکەین."