گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بڕیاری نوێ دەرکرا

چه‌ند ڕێكارێكى نوێ له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌گیرێته‌به‌ر

2021.10.19 - 13:21
App store icon Play store icon Play store icon
چه‌ند ڕێكارێكى نوێ له‌ ناوه‌نده‌كانى خوێندن ده‌گیرێته‌به‌ر

ناس کورد-

به‌ڕێوه‌به‌رایەتی په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاوای لسلێمانى نوسراوێكى ئاڕاستەی سەرجەم خوێندنگه‌ و باخچه‌كان كردووه‌ و تیایدا داواى ڕێكارى نوێى خۆپارێزى ده‌كات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

له‌ نوسراوه‌كه‌ى په‌روه‌رده‌ى ڕۆژئاواى سلێمانیدا کە (سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021) دەرچووە، تیایدا هاتووە، "بۆ پاراستنی تەندروستیی گشتی و ڕێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ناوەندەکانی خوێندن ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکەن." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "تیمى ته‌ندروستى ناو ناوه‌نده‌كانى خوێندن كارابكرێنه‌وه‌ و به‌دواداچوونى ورد بكه‌ن بۆ پابه‌ندبوونى هه‌مووان به‌ به‌ستنى ماسك‌ و پاک ڕاگرتنی ناوەندەکانی خوێندن".

 

ئه‌وه‌ش هاتووە، "چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهێنراوه‌ به‌مه‌به‌ستى به‌دواداچوون بۆ ڕاده‌ى پابه‌ندى‌ و به‌ڕێوه‌به‌رى ناوه‌ندى خوێندن پێویسته‌ كاره‌كان بگرێته‌ ئه‌ستۆ و پێویستە هانى مامۆستاو فه‌رمانبه‌ران بدرێت به‌زوترین كات ڤاكسین وه‌ربگرن".



May be an image of text