گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

لێدوانی نوێی هاتوچۆی عێراق لەسەر یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە هەرێمیشەوە

2021.10.19 - 13:12
App store icon Play store icon Play store icon
لێدوانی نوێی هاتوچۆی عێراق لەسەر یەکخستنی تابلۆی ئۆتۆمبێل بە هەرێمیشەوە

ناس کورد-

بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتوچۆی عێراق تایبەتمەندی تابلۆی نوێ و یەکگرتووی ئۆتۆمبێلی ئاشکرا کرد و دەڵێت، هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عەمید حەیدەر کەریم، بەڕێوەبەری پەیوەندی و ڕاگەیاندنی هاتوچۆی گشتیی عێراق لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی فەرمیی عێراقیە (19ی تشرینی یەکەمی 2021) وتی، "تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەموو عێراقدا یەکدەخرێتەوە و دەبێتە یەک شێوە، بە هەرێمی کوردستانیشەوە."

 

وتیشی، "هەموو پارێزگاکان ژمارەیەکیان دەبێت، تابلۆ نوێیەکان تایبەتمەندی جیهانی دەبێت و هاوشێوەی ئەو وڵاتانە دەبێت کە لەناو ڕێککەوتنی ڤییەنادان."

 

پێشتر وتەبێژى هاتوچۆى هەرێم ڕایگەیاند، لەگەڵ حکومەتى بەغدا گەیشتونەتە ڕێککەوتن لەسەر یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێل و دیزاین و شێوازى تابلۆکە.

 

لیوا عەبدولقادر عەزیز، بەڕێوەبەرى گشتى هاتوچۆى هەرێم (14ى تشرینى یەکەمى 2021) بە "ناس کورد"ى ڕاگەیاند، "دوو دانیشتنمان کردووە لەگەڵ حکومەتى عێراقى لەسەر یەکخستنى تابلۆى ئۆتۆمبێلى سەرجەم شارەکانى عێراق و هەرێم بەڵام تائێستا نە کەوتوەتە بوارى جێبەجێکردنەوە".

 

ئاماژەى بەوەشکرد، دیزاینى تابلۆکە لەهى هەرێم بچوکترە و لە تابلۆى ئۆتۆمبێلەکانى شارەکانى عراق گەورەترە.

 

لیوا عەبدولقادر ئەوەشى خستەڕوو، زمانى نوسینى سەر تابلۆ نوێیەکە بە ئینگلیزى و عەرەبى دەبێت هەروەها ناوى شارەکان نانوسرێت بەڵکو ناوى کورتکراوەى عێراق و هەرێمى لەسەر دەبێت.