ناس کورد-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، دادگای هەولێر سزای ساڵێک زیندانی بەسەر بەدەل بەرواری و ئومێد بەرۆشکی سەپاند، بەڵام بەهۆی ئەوەی ساڵەکەیان تەواو کردووە، ئازاد دەبن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا عەلی حەمەساڵح، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و ئاگادار لە کەیسی زیندانیانی بادینان ڕایگەیاند، "بەدەل بەرواری و ئومێد بەڕۆشکی بە ساڵێک زیندانی سزادران."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ساڵەکەیان تەواوکردووە و ئازاد دەبن، بەڵام ئومێد حوکمی دوو ساڵی دیکەی بە تۆمەتی تەشھیر لە دھۆک لەسەرە."