گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشداری دەدات

هۆشداری؛ وەزارەتی تەندروستی وادەی هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنای ڕاگەیاند

2021.10.19 - 10:15
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشداری؛ وەزارەتی تەندروستی وادەی هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنای ڕاگەیاند

ناس کورد- 

وەزارەتی تەندروستیی عێراق هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلی چوارەمی کۆرۆنا لەگەڵ هاتنی وەرزی زستاندا و دەڵێت، تاکە ڕێگەی ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو شەپۆلە وەرگرتنی ڤاکسینە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

هەیسەم عوبەیدی، ئەندامی تیمی راگەیاندنی پزیشكیلە وەزارەتی تەندروستیی عێراق (سێشەممە 19ی تشرینی یەکەمی 2021) بە ئاژانسی فەرمی عێراقی رایگەیاند، "شەپۆلی چوارەی کۆرۆنا هێشتا نەگەیشتووەتە عێڕاق." 

 

ناوبراو هۆشداری ئەوەشی داوە، تاکە ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوەی شەپۆلی چوارەم کە پێدەچێت لە زستانی ئەمساڵدا بێت، وەرگرتنی ڤاکسینە. 

 

جەختیشیکردووەتەوە، پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ 50%ی کەسانی سەروو 18 ساڵ ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتبێت، لە ئەگەری نەگەیشتنیش بەو ڕێژەیە ئەوا شەپۆلی چوارەم زۆر قورس دەبێت لەسەر هاووڵاتیانی عێراق. 

 

ڕوونیشیکردووەتەوە، ئەگەریش بتوانن بگەنە ئەو ڕێژەیە ئەوا شەپۆلەکە ئاسایی دەبێت و کاریگەریی زۆر گەورەی نابێت.