گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سەرچاوەیەکی ئاگادار: ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمان دەکرێتە وەزیر

2019.07.03 - 21:24
App store icon Play store icon Play store icon
سەرچاوەیەکی ئاگادار: ڤالا فەرید سەرۆکی پەرلەمان دەکرێتە وەزیر

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ناس کوردی ڕاگەیاند، سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی کوردستان دەست لە پۆستەکەی دەکێشێتەوە و دەبێتە وەزیر لە کابینەی نوێی حکومەت. . بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە دەست ناس کورد کەوتووە، وا بڕیارە ڤالا فەرید سەرۆکی ئێستای پەرلەمانی کوردستان، دوای دەستنیشانکردنی کاندیدی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەستلەکاربکێشێتەوە و وەک وەزیری حکومەت دەستبەکاربێت. . سەرچاوەکەی ناس کورد ئاماژەی بەوەکرد، ڤالا فەرید یان پۆستی وەزیری پەروەردە یان وەزیری کاروباری هەرێم یان وەزریری داد وەردەگرێت، کە دەبێتە یەکەم حاڵەت لە مێژووی پەرلەمانی کوردستاندا. . پۆستی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی نێوان پارتی و یەکێتی، بەرکەوتەی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەبێت. . لەگەڵ ئەوەشدا تا ئێستا پارتی ناوی کاندیدەکانی بۆ پۆستە وزارییەکان ڕادەستی مەسرور بارزانی، کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت نەکردووە بەڵام ناوی ڤالا فەرید وەک یەکێک لە وەزیرەکانی حکومەت هاتووە. . بەهۆی نەگەیشتن بە رێککەوتنی کۆتایی لەگەڵ پارتی، یەکێتی تا ئێستا کاندیدی بۆ بەرکەوتەکانی لە پەرلەمان و حکومەت، بە فەرمی دەستنیشان و ڕادەستی پارتی نەکردووە.