گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ئێران پەیامێک ئاڕاستەی ئەمەریکا دەکات: مەرجێکمان هەیە

2021.10.19 - 09:15
App store icon Play store icon Play store icon
ئێران پەیامێک ئاڕاستەی ئەمەریکا دەکات: مەرجێکمان هەیە

ناس کورد- 

ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران ڕایگەیاند، بۆ سەلماندنی جدیەتی لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی ناوەکی، پێویستە ئەمەریکا سزا سەپێنراوەکانی سەر ئێران هەڵبگرێت و ئەوان هەرگیز دەرگای گفتوگۆیان دانەخستووە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ڕەئیسی لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی ئێران ڕایگەیاند، "ئێمە پشتیوانی لە گفتوگۆی ئامانجدار دەکەین لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا و هەرگیز دەرگای گفتوگۆمان دانەخستووە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "هەڵگرتنی سزاکانی سەر وڵاتەکەمان سەلمێنەری جدیەتی لایەنی بەرامبەرە." 

 

گفتوگۆکانی ڤییەنا لەنێوان هەریەک لە نوێنەری ئێران لەلایەک و نوێنەری وڵاتانی ڕوسیا، چین، فەڕەنسا و ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت و بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆش نوێنەری ئەمریکا تێیدا بەشدارە، بەڵام گفتوگۆکان لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵەوە گتوگۆکان وەستاون.