گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ڤیدیۆ؛ دانپێدانان و دەستگیرکردنى پلانداڕێژەرى تەقینەوە خوێناوییەکەى بەغدا

2021.10.18 - 23:23
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆ؛ دانپێدانان و دەستگیرکردنى پلانداڕێژەرى تەقینەوە خوێناوییەکەى بەغدا

ناس کورد-

 

هەواڵگرى عێراق دانپێدانانى غەزوان زەوبەعى  بەرپرسى یەکەمى تەقینەوە خوێناوییەکەى کەرادە و دیمەنى دەستگیرکردنى بڵاوکردەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڤیدیۆیەک کە هەواڵگرى عێراق بڵاویکردووەتەوە، زەوبەعى  داندەنێت بەبەشداریکردنى لە ئەنجامدانى تەقینەوەکەى کەرادە لەگەڵ چەند تاوانێکى دیکە.

 

 

مستەفا کازمى سەرۆک وەزیرانى عێراق ئەمڕۆ دووشەممە دەستگیرکردنى داواکراوێکى راگەیاند کە بەرپرسی یەکەمى تەقینەوە خوێناوییەکەى کەرادە بوو لەبەغدا.  

 

کازمى لە تویتێکدا ئاماژەى بەوەکردووە "پاش تێپەڕبوونی پێنج ساڵ بەسەر تاوانی تەقینەوەكەی كەڕادە كە ژانی خستە دڵی عێراقییەكان، هێزە ئەمنییە قارەمانەكانمان پاش بەدواداچوونێكی ئاڵۆزی هەواڵگری لە دەرەوە، تیرۆریست غەزوان زەوبەعی (ئەبو عوبەیدەی بەغدا) یان دەستگیر كرد، ناوبراو بەرپرسی یەكەمە لەم تاوانە و هەندێك تاوانی تر".  

 

زەوبەعى  بەرپرسى یەکەمى تەقینەوەکەى کەرادەیە کە بووە هۆى کوژرانى نزیکەى 300 کەس و برینداربوونى 250 کەسى دیکە.  

  

بەپێی ئاژانسى "ئەسۆشێتید پرێس"ى ئەمریکى، دوو بەرپرسى هەواڵگرى عێراق رایانگەیاندووە، زەوبەعى  کە هاوڵاتییەکى عێراقییە لەئۆپراسیۆنێکى ئاڵۆزدا بەهاوکارى لەگەڵ وڵاتێکى دراوسێ کە ناوى نەهێنراوە دەستگیرکراوە، دواى چەند مانگێک لە چاودێریکردنى.  

  

  ئاماژەیان بەوەشکردووە، زەوبەعى  لە وڵاتێکى بیانى دەستگیرکراوە و دوو رۆژ لەمەوبەر گواستراوەتەوە عێراق.  

  

زەوبەعى  29 ساڵ سەر بە رێکخراوى قاعیدە بووەو لە زیندانى کروبەر لاى ئەمریکییەکان زیندانى بووە تا ساڵى 2008، پاشان لە زیندانى ئەبوغرێب لەساڵى 2013 هەڵهاتوە و پەیوەندیکردوە بە داعشەوە.  

  

بەوتەى بەرپرسەکان، زوبەیعى پلانى بۆ چەندین هێرش لەعێراق داڕشتووە، کە دیاترینیان تەقینەوەکەى کەرادە بوو.