گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چارەسەر چییە؟

پزیشکێک: پەتاکەى ئێستا خێراتر لە کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

2021.10.18 - 21:07
App store icon Play store icon Play store icon
پزیشکێک: پەتاکەى ئێستا خێراتر لە کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە

ناس کورد-

 

پزیشکێکى پسپۆڕ رایگەیاند، ئەو پەتایەى ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە لە کۆرۆنا خێراتر بڵاودەبێتەوە و پێویستە هەمان رێکارەکانى خۆپاراستن لە کۆرۆنا بگیرێتەبەر بۆ بەرەنگاربوونەوەى.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

شێروان کۆساری پزیشکی شارەزای گشتی ئەمڕۆ دووشەممە لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ماوەی چەند هەفتەیەکە پەتایەکی ڤایرۆسی لەناو خەڵک بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاو بۆتەوە ، خەڵکێکی زۆر پێوەی گیرۆدە بوون ، بە گشتی خەڵک بەشێوەیەکی مام ناوەند بۆ توند دەیگرن و هەندێکیشیان بە سووکی تووشی دەبن.

 

دەشڵێت، نیشانەکان بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە ( پەسیو ، کۆکە ، لەرزو تا ، قوڕگ ئێشە ، سەر ئێشە ، بێتاقەتی ، قاچ ئێشە).

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

چەند ڕێنماییەک سەبارەت بەو پەتایەی (پەسیوو کۆکەو لەرزو تا) ئێستا لەناو خەڵک بڵاوبۆتەوە

 

ماوەی چەند هەفتەیەکە پەتایەکی ڤایرۆسی لەناو خەڵک بەشێوەیەکی بەربڵاو بڵاو بۆتەوە ، خەڵکێکی زۆر پێوەی گیرۆدە بوون ، بە گشتی خەڵک بەشێوەیەکی مام ناوەند بۆ توند دەیگرن و هەندێکیشیان بە سووکی تووشی دەبن .

جا بە پێویستم زانی بە کورتی چەند ڕوونکرنەوەیەک عەرزی بەڕێزتان بکەم :

 

- ئەم پەتایە پەتایەکی ڤایرۆسیەو بەکتریایی نیە

- نیشانەکان بە شێوەیەکی گشتی بریتین لە ( پەسیو ، کۆکە ، لەرزو تا ، قوڕگ ئێشە ، سەر ئێشە، بێتاقەتی ، قاچ ئێشە)

- بەکارهێنانی دەرمانی دژە هەوکرن (وەکو ئەمۆکسیلین و ئەزیسڕۆمایسین و تەواوی ئەنتیبایۆتیکەکانی تر) بەهیچ شێوەیەک پێویست ناکا لەبەر ئەوەی ئەوەی ئەو دەرمانانە بۆ هەوکردنی بەکتریایی بەکاردێن و بۆ هەوکردنی ڤایرۆسی هیچ سوودێکی لێنابینی.

- هەندێک حالەتی کەم هەیە کە لە لایەن پزیشکەوە دیاری دەکرێت کە لەگەڵ هەورکردنە ڤایرۆسیەکە ، نەخۆش تووشی هەورکردنی بەکتریایی دەبێت ، لەو کاتەدا بەکارهێنانی ئەنتیبایۆتیک ئاسیاییە .

- نیشانەکانی ئەم پەتایە بە نزیکەیی هەمان نیشانەکانی کۆڕۆنایە و جیاکرنەوەیان ئاسان نیە ، بۆیە پێویستە نەخۆش ئامۆژگاری تەنها لە پزیشک وەربگرێ .

- بە بەراورد بە کۆڕۆنا ، ئەم پەتایە خێراتر بڵاو دەبێتەوە ، زۆرجار یەک ئەندامی خێزانێک بە نزیکەیی تەواوی ئەندامەکانی تر تـوش دەکات لە ماوەیەکی زۆر کورت .

ـ پێویستە هەمان ڕێکارەکانی خۆپارێزی کۆڕۆنا بۆ ئەم پەتایەش پەیڕەو بکرێ وەکو خۆ قفڵ کردن لە ماڵەوە ، ماسک ، دەست شوشتن .

- چارەسەر : ئیسراحەتی تەواو ، وەرگرتنی شلەمەنی زۆر ، پاراسیتامۆڵ .

 

ـ بەهیچ شێوەیەک دەرزی تێکەڵە (ڤۆڵتارین و دیکادرۆن) بەکارمەهێنە ، ڕەنگە بۆ ماوەیەکی کورت سوودی لێببینی بەڵام دواتر ماکی زۆر مەترسیدار لەسەر جەستە بەجێدەهێڵێ .

بەهیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک

 

شێروان کۆساری

پزیشکی شارەزای گشتی