گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

دواى پێنج ساڵ دەستگیرکرا

لەقاعیدەوە بۆ داعش؛ پلانداڕێژەرى تەقینەوە خوێناوییەکەى بەغدا کێیە؟

2021.10.18 - 20:08
App store icon Play store icon Play store icon
لەقاعیدەوە بۆ داعش؛ پلانداڕێژەرى تەقینەوە خوێناوییەکەى بەغدا کێیە؟

ناس کورد-

 

غەزوان زوبعى پلانداڕێژەرى تەقینەوە خوێناوییەکەى ساڵى 2016ى کەرادە لەبەغدا کە لەلایەن مستەفا کازمییەوە دەستگیرکردنى راگەیەنرا، پێشتر لە زیندانى "کروبەر" زیندانیکرابوو، هەروەها ساڵى 2013 توانى لە زیندانى ئەبوغرێب هەڵبێت.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

زوبعى بەرپرسى یەکەمى تەقینەوەکەى کەرادەیە کە بووە هۆى کوژرانى نزیکەى 300 کەس و برینداربوونى 250 کەسى دیکە.

 

بەپێی ئاژانسى "ئەسۆشێتید پرێس"ى ئەمریکى، دوو بەرپرسى هەواڵگرى عێراق رایانگەیاندووە، زوبەیعى کە هاوڵاتییەکى عێراقییە لەئۆپراسیۆنێکى ئاڵۆزدا بەهاوکارى لەگەڵ وڵاتێکى دراوسێ کە ناوى نەهێنراوە دەستگیرکراوە، دواى چەند مانگێک لە چاودێریکردنى.

  

  ئاماژەیان بەوەشکردووە، زوبەیعى لە وڵاتێکى بیانى دەستگیرکراوە و دوو رۆژ لەمەوبەر گواستراوەتەوە عێراق.

 

زوبعى  29 ساڵ سەر بە رێکخراوى قاعیدە بووەو لە زیندانى کروبەر لاى ئەمریکییەکان زیندانى بووە تا ساڵى 2008، پاشان لە زیندانى ئەبوغرێب لەساڵى 2013 هەڵهاتوە و پەیوەندیکردوە بە داعشەوە.

 

بەوتەى بەرپرسەکان، زوبەیعى پلانى بۆ چەندین هێرش لەعێراق داڕشتووە، کە دیاترینیان تەقینەوەکەى کەرادە بوو. 

me_ga.php?id=27894  

me_ga.php?id=27891  

me_ga.php?id=27893  

me_ga.php?id=27892