گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پارتى: رێککەوتنەکانمان لەگەڵ گۆڕان تا ئێستا کاران

2021.10.18 - 16:39
App store icon Play store icon Play store icon
پارتى: رێککەوتنەکانمان لەگەڵ گۆڕان تا ئێستا کاران

ناس کورد

 

وتەبێژى پارتى دیموکراتى کوردستان رایگەیاند، رێککەوتنەکانیان لەگەڵ گۆڕان تا ئێستاش کارى پێدەکرێت و ئەو لایەنانەى کورسییان نەهێناوە پێویستە لەبەغدا پاڵپشتى لایەنە کوردییەکان بکەن.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەحمود محەمەد ئەمڕۆ دووشەممە لەکۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا لەدواى سەردانى شاندى پارتى بۆ لاى سۆسیالیست وتى "ئێمە دوو رێککەوتنى ئیداریی و سیاسیمان لەگەڵ گۆڕان هەیە، تا ئێستاش کاران، ئێمە پابەندین بە جێبەجێکردنى".

 

وتیشى "ئەگەر لایەنێک کورسیشى نەبێت لە پڕۆسەى سیاسی هەرێم بوونى هەیە و پێویستە ببێتە پاڵپشت بۆ لایەنە کوردییەکانى دیکە".

 

وتیشى "ئەگەر لایەنێک کورسیشى نەبێت وەک سۆسیالیست و شیوعى و گۆڕان لە پڕۆسەى سیاسی هەرێم بوونیان هەیە و پێویستە ببنە پاڵپشت بۆ لایەنە کوردییەکانى دیکە".