گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

کۆمەڵ خۆى یەکلاکردەوە: بەشدارنابین

2021.10.18 - 16:15
App store icon Play store icon Play store icon
کۆمەڵ خۆى یەکلاکردەوە: بەشدارنابین

ناس کورد-

 

کۆمەڵى دادگەرى کوردستان رایگەیاند،  به‌شداری هیچ گفتووگۆ و هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق ناكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

محه‌مه‌د حه‌كیم وته‌بێژی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە رایگەیاند "ئێمه‌ له‌ كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نین: به‌شداری هیچ گفتووگۆ و هاوپه‌یمانییه‌ك بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی عێراق ناكه‌ین".

 

کۆمەڵى دادگەرى لەهەڵبژاردنى پێشوەختەى پەرلەمانى عێراقدا یەک کورسی بەدەستهێنا و دەنگ و کورسییەکانى رووى لەکەمبوونەوە کرد.