گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پارتی کێشەی لەگەڵ هیچ کاندیدێک نابێت

یه‌كێتى  کەی و کێ دەکاتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان؟

2019.07.03 - 20:05
App store icon Play store icon Play store icon
یه‌كێتى  کەی و کێ دەکاتە سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان؟

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد لەگەڵ نزیکبوونەوە لە ڕاگەیاندنی ڕێککەوتنی کۆتایی یەکێتی و پارتی لە سەر پۆستی پارێزگاری کەرکووک، پۆستی سەرۆکی پەرلەمانیش کە لە پشکی یه‌كێتیە دێتەوە بەرباس، سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای ئەو حزبه‌ ده‌ڵیت: " ڕێواس فایه‌ق كاندیدى به‌هێزه‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌." . لە دوایین كۆبونه‌وه‌ى نێوان وه‌فدى پارتى و یه‌كێتى كه‌ ڕۆژى دوو شه‌ممه‌ 1ی تەمموزی 2019، له‌سلێمانى به‌ڕێوه‌ چو,و لێکتێگەیشتنێک لە نێوان هەردوولا لەسەر دیارى كردنى كاندیدێك بۆ پۆستى پارێزگارى كه‌ركوك دروستبووە، بڕیارە لە کۆبوونەوەیەکی باڵای هەردوولا واژوو لە سەر ڕێککەوتنی نێوانیان بکرێت و ناوی کاندیدەکە ڕابگەیەندرێت. . هەرچەندە تا ئێستا پۆستەکە لە لایەن یەکێتیەوە یەکلا نەکراوەتەوە، بەڵام پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتی، دەڵێت: گرفتیان لەگەڵ هیچ کاندیدێکی یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان نابێت. . له‌وباره‌وه‌ هیڤیدار ئه‌حمەد،‌ په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنی پارتی به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، به‌پێى ڕێكه‌وتنى نێوان یه‌كێتى وپارتى پۆسته‌كه‌ پشكى یه‌كێتیه‌ و یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناوێك بۆ پۆسته‌كه‌ په‌یوه‌ندى به‌و حزبه‌وه‌ هه‌یه،‌ هه‌ركاتێك یه‌كێتى كاندیده‌كه‌ى خۆى یه‌كلا كرده‌وه‌ ئه‌وان گرفتیان له‌سه‌رى نابێت. . هیڤیدار وتیشى " پارتی له‌سه‌ر هیچ كاندیدێكى یه‌كێتى بۆ ئه‌و پۆسته‌ سانسۆری نابێت." . سه‌رچاوه‌یه‌كى باڵا له‌یه‌كێتى به‌ناس كوردى ڕاگه‌یاند، دواى ڕاگه‌یه‌ندنى ناوی پارێزگاری کەرکووک، یه‌كێتى ناوى سه‌رجه‌م كاندیده‌كانى بۆ پۆسته‌ و‌زراییه‌كان و پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش به‌یه‌ك پاكێج ڕاده‌ستى پارتى ده‌كات. . سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌ش كرد، گرفتیان له‌وه‌ دا نیه‌ یه‌كلا كردنه‌وه‌ى پۆستى سه‌رۆكى په‌رله‌مان بكه‌وێته‌ پێش پێكهینانى كابینه‌ یان دواتر، گه‌ر فریا بكه‌ون ڕه‌نگه‌ بكه‌وێته‌ پێش پێكهێنانى كابینه‌كه‌. . بەپێی زانیارییەکان هەریەکە لە ڕێواس فایەق و بێگەرد تاڵەبانی کە پێشتر ناویان بۆ پۆستەکە هاتبوو، کاندیدی بەهێزن بەڵام ئەگەر بە ڕێککەوتن یەکلا نەکرایەوە دەخرێتە دەنگدانی ئەنجومەنی سەرکردایەتیەوە.. . سه‌رچاوه‌ باڵاكه‌ى نێو یه‌كێتى كه‌ ئاگادارى پلانى حزبه‌كه‌یه‌تى بۆ دابه‌ش كردنى پۆسته‌كان، ئه‌وه‌شى دركاند، به‌هێزترین كاندید بۆ پۆسته‌كه‌ له‌نێوان دووکاندیدەکەدا، ڕێواس فایه‌ق دەبێت‌ به‌و پێیه‌ى پشتیوانیه‌كانى له‌ناو ئەنجومەنی سەرکردایەتی زیاترە. .