گه‌ڕان

Shadow Shadow
وه‌رزش

زانیاریی زیاتر

کەریم بنزیمە شۆک کرا.. چاوەڕوانی باڵۆندۆر بوو بەڵام دادگایی دەکرێت

2021.10.18 - 15:22
App store icon Play store icon Play store icon
کەریم بنزیمە شۆک کرا.. چاوەڕوانی باڵۆندۆر بوو بەڵام دادگایی دەکرێت

ناس کورد- 

ئەگەرچی کەریم بنزیمەی فەڕەنسی و ئەستێرەی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاوەڕانی ئەوەیە بۆ یەکەمجار لە ژیانی وەرزشیدا ببێتە باشترین یاریزانی جیهان، بەڵام دادگای وڵاتەکەی شۆکی کرد و ڕۆژی چوارشەممە دادگایی دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕادیۆی مۆنتی کارلۆی فەڕەنسی (دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021) بڵاویکردەوە، کەریم بنزیمەی هێرشبەری وڵاتەکەیان ڕۆژی چوارشەممە 20ی تشرینی یەکەمی 2021، دەبێت لە دادگای تاوانەکانی ڤێرسای ئامادەبێت بۆ دادگایی کردنی لەسەر کەیسی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆی نەشیاوی ڤاڵبوێنای یاریزانی پێشووی فەڕەنسی. 

 

دادگاییکردنی ئەستێرە فەڕەنسییەکە لەئێستادا لەکاتێکدایە، ئێستا بە سەردەمی زێڕینی خۆیدا تێپەڕدەبێت و یەکێک لە باشترین وەرزەکانی ژیانی وەرزشی بەڕێکردووە و چاوەڕوانی بردنەوەی خەڵاتی باشترین یاریزانی جیهانە. 

 

لەساڵی 2015 چەند کەسێک هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی گرتەیەکی سێکسی ماتیۆ ڤاڵبوینای هێرشبەری هەڵبژاردەی فەڕەنسایان کرد و بنزیمەش تۆمەتبارە بەوەی گرتە ڤیدیۆکەی دابێتە ئەو کەسانە، بەڵام تائێستا تۆمەتەکەی بەسەردا ساغ نەبووەتەوە.