گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

’’بە تەلەفۆنێک کێشەکەم چارەسەرکرد’’

وەزیری سامانە سروشتییەکان وادەی دابەزینی نرخی بەنزینی ڕاگەیاند

2021.10.18 - 12:21
App store icon Play store icon Play store icon
وەزیری سامانە سروشتییەکان وادەی دابەزینی نرخی بەنزینی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

 

وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایگەیاند، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی بەنزین دادەبەزێتەوە و بە تەلەفۆنێک کێشەی نەناردنی بەنزینەکەی بەغدای چارەسەرکردووە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەستپێدەکاتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

کەمال ئەتروشی، وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان (دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021) لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەهۆی کەمبوونەوەی بەنزین لە عێراق و هەرێم ئەوەش بەهۆی سیانەی هەندێک لە پاڵاوگەکان و نەناردنی ملیۆن و 80 هەزار لیتر بەنزینەکەی بەغدا، نرخی بەنزین بەرزبووەوە." 

 

وتیشی، "دوێنێ لەگەڵ وەزیری نەوتی عێراق بە تەلەفۆن قسەمان کرد و ئەو کێشەیەمان چارەسەرکرد و لە چەند ڕۆژی داهاتوو ناردنی بەنزینەکەی بەغدا دەستپێدەکاتەوە و ئەوەش دەبێتەهۆی دابەزینی نرخی بەنزین."