گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار گەیاندە یەکێتی

2021.10.18 - 12:01
App store icon Play store icon Play store icon
پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆمار گەیاندە یەکێتی

ناس کورد- 

کۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەکێتی لە سلێمانی کۆتایی هات و وتەبێژی پارتی ڕایگەیاند، پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە، بەڵام هی لایەنێک نییە و پێویستە بە ڕێککەوتن دابنرێت، وتەبێژی یەکێتیش دەڵێت، نەریتێک هەبووە کە پۆستەکە هی یەکێتییە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ دووشەممە 18ی تشرینی یەکەمی 2021، شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لە سلێمانی لەگەڵ شاندێکی ئەو حزبە کۆبوونەوە. 

 

لەدوای کۆبوونەوەکە، مەحمود محەمەد، وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "

 

لەبارەی پۆستی سەرۆک کۆماریشەوە، وتەبێژی پارتی ئاماژەی بەوەکرد، "لەسەر ئەو پرسە تائێستا گفتوگۆمان نەکردووە، ڕاستە سەرۆک کۆمار پشکی کوردە، بەڵام ناکرێت بوترێت کە پشکی لایەنێکە و بە قۆرخکاری ناکرێت لایەنێک بڵێت پشکی منە، بەڵکو دەبێت ڕێککەوتن لەسەر ئەوە بکرێت." 

 

هاوکات ئەمین بابەشێخ، وتەبیژی یەکێتی ڕایگەیاند، "سەبارەت بە پۆستی سەرۆک کۆمار پشکی کوردە، نەریتێک هەیە کە ئەو پۆستە پشکی یەکێتی بووە، پێموانییە ئەوە ببێتە کێشە لە نێوانمان." 



وتیشی، " لە کۆبوونەوەکەدا باس لە هیچ پۆستێک نەکراوە، بەڵکو باس لە یەکڕیزی و کێشەکانی هەرێم و بەغدا کراوە، نەک پۆستەکان."