گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەکفری

گەنجێک زاوایەکی خۆی بەفیشەک دەکوژێت

2021.10.17 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
گەنجێک زاوایەکی خۆی بەفیشەک دەکوژێت

ناس کورد-

 

پۆلیسى گەرمیان رایگەیاند، گەنجێک دواى سەردانیکردنى ماڵى خەزورانى، لەلایەن براى هاوسەرەکەیەوە تەقەى لێکراوە و بەهۆیەوە گیانى لەدەستداوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى پۆلیس، ئەمشەو دوای ئەوەی هاوڵاتیەک بەناوی(نەبەز غازی ڕەشید) لەدایکبووی 1997 پیشەخوێندکار دانیشتووی قەزای کەلار - شەهیدان لەگەڵ هاوسەرەکەی چۆتەوە ماڵی خەزوری لەقەزای کفری بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتیەوە برای هاوسەرەکەی بەدەمانچە فیشەکی پێوە ناوەو هەڵاتووە. دوای ڕەوانەکردنی بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەئێستادا لەبنکەی پۆلیس کفری پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەسەر ڕوداوەکە کراوەتەوەو تەرمی ناوبراو بەمەبەستی توێکاری ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەو  دادوەر بەپێی مادەی ( 406 )  فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ تۆمەتبار دەرکردوە.