گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئەحمەدی حاجی ڕەشید هەندێك دۆسییەی هۆشیار زێباری هەڵدەداتەوە

2021.10.17 - 23:00
App store icon Play store icon Play store icon
ئەحمەدی حاجی ڕەشید هەندێك دۆسییەی هۆشیار زێباری هەڵدەداتەوە

ناس کورد-

 

ئەحمەدى حاجى رەشید ئەندامى خولى پێشووى پەرلەمانى عێراق وەڵامى هۆشیار زێبارى ئەندامى مەکتەبى سیاسی پارتى دایەوە و کە رایگەیاندبوو ئەو پەرلەمانتارانەى دژایەتى قەوارەى هەرێمیان دەکرد لە دەنگداندا گەل سزاى دان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەحمەدى حاجى رەشید کە هەڵبژاردندا دەنگى پێویستى بەدەستنەهێنا لە بڵاوکراوەیەکدا، زێبارى تۆمەتباردەکات بەوەى  تەنها بۆ پاککردنەوەی مەلەوانگەکەی ماڵەکەى مانگانە لە پارەی گشتی (۳) ملیۆن دینارى سەرف کردوە، چەند سەیارەیەکی دەوڵەتى لایە.

 

دەقى بڵاوکراوەکە:

 

بۆ کاک وشیار زێباری : دڵنیابە نەکەوتوین

لەگرتەیەکی ڤیدیۆیی دا باستان لەدەرنەچونی هەندی پەرلەمانتار کردبوو کە گوایە، ئەو پەرلەمانتارانە بەهۆی دژایەتیان بۆ قەوارەی هەرێم گەل سزای  داون بەو هۆیەوە دەرنەچوون، ئەم وتانەی ئێوە دەرخەری ئەو ڕاستیەن کە بەبەرنامە کارتان کردوە لەسەر ئەو پەرلەمانتارانەی کەلەسەر گەندەڵی بەتۆیان وت تۆ بۆ نوێنەرایەتی  کورد ناشێت  چونکە تۆ پێگەی خۆت بەکار هێنا بۆ  بەرژەوەندی حیزبەکەت و نۆژەندکردنەوەی خانوەکانی پارتی لەبغداد و بونی زیاتر لە شایستەی خۆت پاساوانت هەبوو، سەرئەنجام خۆشت و ئێمەشت لەکەدار کرد، دەزانی کاک هۆشیار تۆ بۆ ئەو پەرلەمانتارانەت قەبوڵ نییە،

چونکە ئەو پەرلەمانتارانە  ڕێگربوون لە یەکڕیزی بۆ دزی و بەئاشکرا بەتۆیان وت نەخێر بۆ هۆشیار زیباری

چونکە تۆ تەنها بۆ پاککردنەوەی مەلەوانگەکەی ماڵەکەت مانگانە لە پارەی گشتی (۳) ملیۆن دینارت سەرف دەکرد.

دەزانی کاک هۆشیار من شتی شەخسیم نییە دەنا ڕاپۆرتی دیوانی چاودێریم لایە کە چەند سەیارەی دەوڵەتت لایە

ئەوەش دەزانم کە کاتێک دەمانبینیت بیرت دەکەوێتەوە حەسرەت هەڵدەکێشیت کە ئەوانە بوون تۆیان لەسەر گەندەڵی ناردەوە بۆ هەریمە پۆلیسیەکەی خۆتان و یەکێک لەو پەرلەمانتارانەش کە دەرنەچوون  بەندەیە کە زۆر بەڕاشکاوانە کاتێک وەفدی مەکتەب سیاسیتان هاتن بۆ لام پێم وتن ئەگەر گەندەڵیەکە پشت ڕاست بویەوە ئەوا لەبری ئەوەی بە یەک دەست بڵێم نا بۆ کاک وشیار  بەهەردوو دەست دەڵێم نا بۆ کاک وشیار و ڕاست گۆش بوم  هەر وام کرد هەربۆیە  ماوەی (۷) ساڵ شێوازی قێزەون نەما بەکاری نەهێنن بەرانبەرم  بۆ ئەوەی وەک خۆتان بم بۆیە دڵنیات دەکەمەوە کەلەبەرچاوت ناڕۆین و وەک دێوەزمە هەمیشە لە خولیات دەبین ، تابەسەر بمێنم دژایەتی سیاسەتە چەوتەکانتان دەبم لەهەرکوێ بم .