گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

مالیكی: لەكاتێكی مەترسیدار و ئیحراجدا قسەتان بۆ دەكەم

2021.10.17 - 22:53
App store icon Play store icon Play store icon
مالیكی: لەكاتێكی مەترسیدار و ئیحراجدا قسەتان بۆ دەكەم

ناس کورد-

نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوایكرد ناڕەزایەتییەكانی دژ بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن ئاشتیانەبن و دەڵێت "من ئەمەتان لە كاتێكی مەترسیدار و ئیحراجدا پێ دەڵێم". 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مالیكی لە تویتێكدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (17ی تشرینی یەكەمی 2021) هۆشداری لەوەش دەدا كە ناڕەزایەتییەكانی لەلایەن "ئاژاوەگێڕانەوە كەڵكیان لێ وەردەگیرێت بۆ تێكدانی ئاسایش".

 

لێدوانەکەى مالیکى لەکاتێکدایە ئەمڕۆ بەرەى ناڕازیی لە ئەنجامى هەڵبژاردن لەچەند شارێکى عێراقى رژانە سەر شەقام، دواى داواکەى گروپە چەکدارە شیعییەکان کە خۆیان ناوناوە "بەرەى موقاوەمەت" بۆ دەربڕینى ناڕەزایی لەسەر ئەنجامى هەڵبژاردن.  

 

خۆپیشاندەران لەچەند ناوچەیەکى پارێزگاکانى بەسرە و واست بە سوتاندنى تایە ناڕەزاییان دەربڕى، لەگەڵ بوونى داواکاریی بۆ رێکخستنى خۆپیشاندانى دیکە لەپارێزگاکانى دیکە.  

  

بەپێی چەند گرتەیەکى ڤیدیۆیی کە "ناس" بینیویەتى، خۆپیشاندەران لەچەند ناوچەیەکى عێراق دەستیانکردووە بە دەربڕینى ناڕەزایی و هەندێ شەقامیان داخستووە و دروشمان دژى ئەنجامى هەڵبژاردن بەرزکردووەتەوە.